Back

وۆركشۆپی (خۆئامادەکردن بۆ بازاڕی کار) به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌ زانستییه‌كان و شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ هه‌نوكه‌یی و هه‌ستیاره‌كان، بە چاودێری پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری، وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی (خۆئامادەکردن بۆ بازاڕی کار) تایبەت بە مامۆستایان و خوێندکارانی به‌شی (نەوت و وزە و میکانیک) ئەنجام دەدرێت.
كۆلێجى تەكنيكى ئەندازيارى بە هاوکاری کۆمپانیای EDC ئەم وۆركشۆپە ئەنجام دەدات.
لە وۆركشۆپەكەدا سێ کۆرس وانە دەوترێتەوە و لە کۆتایدا هەر بەشداربوویەک سێ بڕوانامە وەردەگرێت.
ڕۆژانی ١٢و١٣و١٤ی /2021/7  لە هۆڵی سیمینارەکانی کەمپەی چوارچرای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ بەشداریکردن و تۆمارکردنی ناو پەیوەندی بکەن به‌ ئیمه‌یل و ژماره‌ی خواره‌وه‌:
(atta.karim@spu.edu.iq)
(07725220398)
This shortcode LP Profile only use on the page Profile