وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی کلتوری بەڕێوەچوو
لەدرێژەی کارو چالاکییەکانیاندا، لە بەرواری 7تموزی 2021دا، دەیەم وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی پڕۆگرامی ڕاهێنانی لە زنجیرە وۆرکشۆپی “کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی” ی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپوری کولتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی تۆڕی نەهرەین بە ناونیشانی “کێ خاوەنی ڕابردووە؟ دووبارە بیر کردنەوە لە چیرۆک گێڕانەوە لە مۆزەخانەی أشمولیان” لەلایەن د. پۆڵ کۆڵینس – ەوە، کە لە ئێستادا لێپرسراوی مێژووی دێرینی نزیک ڕۆژهەڵاتە لە مۆزەخانەی أشمولیان ـ زانکۆی ئۆکسفۆرد، بەئۆنلاین پێشکەش کرا.
بە خۆشحاڵییەوە لە وۆرکشۆپەکەدا 123 بهشداربوو لە كۆی 36 زانكۆ و پهیمانگا وڕێکخراو و دهزگای حکومی و نا حکومی له 5 وڵاتی (عێراق و بەڕازیل ومالیزیا و تونس و بەریتانیا) و لە ناوخۆی عێراقیشدا لە کۆی 5 شاردا (سلێمانی،هەولێر،هەڵەبجە ، کۆیە، خانەقین) ئامادەبوون.
ئەم وۆرکشۆپە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لە لایەن پڕۆگرامی GCRF ی ئەنجومەنی توێژینەوەی AHRC حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.