له‌مه‌راسیمێكدا سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشکەش بە فەرمانبەرانی بەشەناوخۆییەکانی زانكۆ کرا
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی و هاندان له ماندونه‌ناسی و ئازایه‌تی و شه‌نخونی فه‌رمانبه‌رانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆ ،سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 7 ی تمموزی 2021 لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی پ.د. عطا شێخ كه‌ریم ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری و ڕه‌زا عبدالكریم لێپرسراوی بەشەناوخۆییەکانی کەمپی چوارچرای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشکەش بە سەرجەم فەرمانبەرانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێجەکانی کەمپی چوارچرا کرا.
لە مەراسیمەکەدا (پ. د.عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاسی سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئالان فەرەیدون علی ئه‌مینی کرد كه هه‌میشه خه‌مخۆرانه له‌ئاست سه‌رجه‌م كاروچالاكییه‌كانی زانكۆدایه‌و هیچ چین‌و توێژێكی فه‌رامۆش نه‌كردووه به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی و فه‌رمانبه‌رانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان به‌تایبه‌تی، وه بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ نوسراوی سوپاس و پێزانینی ئاراستەى فەرمانبەرانى بەشە ناوخۆييەكان کرد. هەروەها مەدالیای ڕێزلێنانی ڕاگرایەتی پێشکەش کردن و زۆر سوپاسی دڵسۆزيی و کار و ماندوبوونەکانيان کرد و ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان جێگە دەستیان دیارە و خزمەتەکانیان جێگەی ڕێز وسوپاسە.
هەروەها لێپرسراوی بەشەناوخۆییەکان ووتەیەکی پێشکەش کرد و زۆر سوپاسی فەرمانبەران و هەوڵ و ماندوبوون کارەکانیانی کرد کە شەووڕۆژ ماندوونەناسانە کار دەکەن، هەروەها سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێجی کرد کە کارەکان و ماندوبونەکانیان بە بایه‌خه‌وه وەردەگرن .