Back

پرۆگرامی مایکرۆ ئینتێرنشیپ لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (IREX) ڕادەگەیەنێت

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار-CDC ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (IREX)ی نا‌‌‌‌حکومی ئەمریکی، پڕۆگرامی مایکرۆ ئینتێرنشیپ (Micro Internship) بۆ خوێندکارانی چەند بەشێکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە چەند کۆمپانیا و دامەزراوەیەکی کەرتی تایبەت ڕادەگەیەنێت.
خوێندکارانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی لە بەشەکانی کارگێڕیی، تەکنیکی میدیا، کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و بەشی کارگێڕیی و میدیا لە پەیمانگا تەکنیکییەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، دەتوانن سوودمەندبن لە پڕۆگرامی مایکرۆ ئینتێرنشیپ.
کۆمپانیا و رێکخراوە بەشداربووەکانی پڕۆگرامی مایکرۆ ئینتێرنشیپ، بریتین لە:
کۆمپانیای هەڵەبجە گروپ، کە 5 دەرفەتی راهێنانی لە بوارەکانی (Business, Marketing, sales and graphic design) هەیە،
رێکخراوی ریلیفی نێودەوڵەتی -Relief International کە 10 دەرفەتی راهێنانی لە بوارەکانی (Administration ,Finance , related departments or based on interest from other non-related departments) هەیە،
کۆمپانیای حاکم گروپ، کە 14 دەرفەتی راهێنانی لە بوارەکانی (Marketing, sells, Administration)هەیە،
رێکخراوی دامەزراوەی حوکمڕانی بۆ بەڕێوەبەران (Governance Institute for Directors) دوو دەرفەتی راهێنانی هەیە لە بوارەکانی (administration marketing, sale, software).
خوێندکاری ئارەزوومەند، دەتوانێت لەڕێگەی پڕکردنەوەی لینکی ئەم فۆڕمەوە زانیارییەکانی پێشکەش بکات.
لینکی خۆ تۆمارکردن
تێبینی؛ دوا کات بۆ خۆ تۆمارکردن، 2021/7/12 کاتژمێر 12ی شەو دەبێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile