وۆرکشۆپی “پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران ” بەڕێوەچوو
به‌ئامانجی شیكردنه‌وه‌ی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، باسكردنی گرنگی ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر کارئاسانی و زوو ڕاپەڕاندنی مامەڵەی خوێندکاران و نه‌هێشتنی ڕۆتینی كارگێڕی، وۆرک‌شۆپێک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ رۆژی چوارشەممە 7 ی ته‌مموزی 2021 کاتژمێر10 ی بەیانی ، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، بەناونیشانی “پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران” به ئاماده‌بوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کۆیە ، وۆرکشۆپێك بۆ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی كۆیه به‌ڕێوه‌چوو كه لەلایەن د. بەختیارعبید شریف بەڕێوەبەری تۆماری گشتی و گۆران سەردار لێپرسراوی هۆبەی تۆماری ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پشکەشکرا.
وۆركشۆپه‌كه بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست بوو له‌سه‌ر سیستمی ئه‌لیكترۆنی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندنی خوێندكار بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 كه ئاسانكاری زۆر باش ده‌كات بۆ خوێندكار‌و كه‌س و كاریان و ڕۆتینی كارگێڕی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه‌و كات ده‌گێڕیته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی زۆرترین مامه‌ڵه‌ی خوێندكاران له‌كه‌مترین ماوه‌دا.