زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هاوكاری به‌ڕێوه‌چوونی ڕاكێشانی تیروپشكی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كات
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی و هاوكات ده‌زگایه‌كی خاوه‌ن پێگه‌و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی گرنگ كه به‌پێویستی زانیوه سه‌ره‌ڕای ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی كه خوێندن و فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنه، ببێته هاوكارو پشتیوانی هه‌ر ده‌زگایه‌كی تری حكومی و ناحكومی كه خزمه‌ت به بواره گشتییه‌كان بكات، له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌خۆشحاڵییه‌وه به‌ده‌م داواكاری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانه‌وه هات و هه‌موو پشتیوانی و پشتگیرییه‌كی خۆی بۆ دوپاتكردنه‌وه.
له‌پاش واژۆكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتنی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا بۆ ئه‌نجامدانی هاوكاری یه‌كتر و كاری هاوبه‌ش و پشتیوانی له پرۆسه‌ی دیموكراتی و هه‌ڵبژاردنه‌كان ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/7/7 كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی له‌هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و نوینه‌ری یۆنامی و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمیسارانی عێراق و نوێنه‌ری دادگا و ژماره‌یه‌ك له كاندیدان و نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردن و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تیروپشكی رأكێشانی ژماره بۆ 63 كاندیدی سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجاممدا كه بڕیاره له 2021/10/10 له هه‌موو عێراق هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت كه پێكدێت له 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و پارێزگای سلێمانیش 5 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له خۆ ده‌گرێت.
له پرۆسه‌كه‌دا به‌شێوازی تیروپشك ژماره‌ی كاندیده‌كان له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا دیاریكرا .
وا بڕیاریشه له‌داهاتوودا هه‌ماهه‌نگییه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه به‌پێ ی پێویستی كار‌و چالاكییه‌كان.