Back

خولێكی پزیشكی و تەندروستی لە كۆلێجی تەکنیکی تەندروستی دەستیپێکرد

بەئامادەبوونی راگرایەتی كۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، یەكەم گرووپی خولی پزیشكی و تەندروستی دەستیپێكرد. ئەم خولە لەلایەن كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، رێکەوتی ٢٠٢١/٧/٤ بۆ سەرجەم خوێندكارانی كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێكخراوە كە تیایدا نزیكەی (400) خوێندكار بەچەند گرووپێكی جیاواز بەشداردەبن، وانەكانی خولەكەش بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی لەلایەن پسپۆران و مامۆستایانی كۆلێجەوە دەوترێنەوە. لە بەرامبەریشدا خوێندكارانی بەشداربوو سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندە راگرایەتی كۆلێج و داوایانكرد كە لەمجۆرە خولانە بەردەوام بن بۆ خزمەتكردنی رەوشی تەندروستی لە هەرێمی كوردستاندا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile