Back

گرنگی ڕیزبەندی ڕانکی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان له‌ وۆركشۆپێكدا خرایه‌ ڕوو

به‌ئامانجی شیكردنه‌وه‌ی سیستمی كێبڕكێی زانستی نێوان زانكۆكان و باسكردنی گرنگی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌سه‌ر پێشخستنی ئاستی زانستی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، وۆركشۆپێك به‌ناونیشانی ڕیزبەندی ڕانکی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان ( National Universty Ranking (NUR)) به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێکەوتی ٥ــ٧ــ٢٠٢١، به‌ئاماده‌بوونی د.كارزان عبدالله‌ محمد ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و توێژه‌رانی كۆلیج و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌، وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی ” ڕیزبەندی ڕانکی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان “لەکۆلێجی تەکنیکی زانستەپڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە سەر بە زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی پێشکەش کرا.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن د.ڕیباز رمضان عبدالرحمن و د.سحرحسین محمد پێشكه‌شكرا و زانیاری نوێ به‌ئاراسته‌ی پێشخستنی كاروچالاكییه‌ زانستییه‌كان خرایه‌ڕوو تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ زۆرترین خاڵ كۆبكرێته‌وه‌.
له‌كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌دا چه‌ندین پرسیارو سه‌رنج و تێبینی خرانه‌ ڕوو ، وه‌ له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارانی وۆركشۆپه‌كه‌وه‌ وه‌ڵام درانه‌وه‌.
شایەنی باسە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ به‌ ئاراسته‌ی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی زانستی له‌نێو زانكۆكانی هه‌رێم و عێراق و جیهاندا، ئەمەش کاریگەرى راستەوخۆی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دەردەخات لە رووى گەشەى توێژینەوەى زانستی کە له‌ نێوان زیاتر لە ١١٣ زانکۆ لە عێراقدا تەنها ٣٢ زانکۆ لە رانکی گوگل سکۆلەر ناویان هەیە و یەکێک لەو زانکۆیانە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییە‌ هەروەها لەسەر ئاستی زانکۆکانى کوردستانیش ٣٠ زانکۆ هەیە لە هەرێم لەو رانکینەدا تەنها ١٢ زانکۆ ناویان هەیە و یەکێک لەو زانکۆیانەش زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیه‌.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile