زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە دوایین رانکینگدا له‌نێو زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كاندایه
له دوایین ڕانكیگی دەزگاى webometrics ى جیهانى لەسەر بنەمای ژمارەی سایتەیشن، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه به ئاراسته‌ی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی زانستی و له‌نێو زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كاندایه.
م.جمال کاک برا نوێنەری زانکۆ بۆ کاروباری ڕا‌نک رایگەیاند: دەزگاى webometrics ى جیهانى راگەیاندنی دوایین ڕانکی زانکۆکانى جیهان کە عێراق و کوردستانیش لەخۆدەگرێت بۆ مانگی (٧)ى ٢٠٢١ لەسەر ئاستی سایتەیشنى گوگل سکۆلەر Google Scholar Citations ڕاگەیاند كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه به ئاراسته‌ی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی زانستی له‌نێو زانكۆكانی هه‌رێم و عێراق و جیهاندا، ئەمەش کاریگەرى راستەوخۆی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دەردەخات لە رووى گەشەى توێژینەوەى زانستی کە له نێوان زیاتر لە ١١٣ زانکۆ لە عێراقدا تەنها ٣٢ زانکۆ لە رانکی گوگل سکۆلەر ناویان هەیە و یەکێک لەو زانکۆیانە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییە هەروەها لەسەر ئاستی زانکۆکانى کوردستانیش ٣٠ زانکۆ هەیە لە هەرێم لەو رانکینەدا تەنها ١٢ زانکۆ ناویان هەیە و یەکێک لەو زانکۆیانەش زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیه.
نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری ڕا‌نک ئاماژەی بەوەشکرد کە بە بەراورد بە رانکی مانگی (١) ی رابردووی ئەمساڵ، زانکۆمان ژمارەی سایتەیشنەکانی ٥٣٦ سایتەیشن زیادیکردووە هەروەک لە خشتەکەکەی خوارەوەدا ئاماژەی پێدراوە.
له‌و باره‌یه‌وه پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆ وتی: پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك و توێژه‌ران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كه‌م كه بێ‌وچان شه‌ویان له‌سه‌ر ڕۆژ داناوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ره‌ڕای قەیران و بێموچه‌یی و بارودۆخی ته‌ندروستی، هیوای خواست له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌موو سه‌ربازه ونه‌كانی زانكۆ ساڵ به‌ساڵ هه‌نگاوی گه‌وره‌و دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ستبهێنین.
ناوى زانکۆکانى کوردستان/ ژمارەى سایتەیشن