وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەناونیشانی(لە قەڵای داخراوەوە بۆ زانکۆی کۆمەڵگا) بەڕێوەچوو
لەدرێژەی کارو چالاکییەکانیاندا، لە بەرواری ۳٠/٠٦/٢٠٢١ دا، شەشەم وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی پڕۆگرامی ڕاهێنانی لە زنجیرە وۆرکشۆپی “شاری داهێنان” ی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپوری کولتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی تۆڕی نەهرەین بە ناونیشانی “لە قەڵای داخراوەوە بۆ زانکۆی کۆمەڵگا” لەلایەن پڕۆفیسۆر ئۆلی نیم– ەوە، کە لە ئێستادا ڕاوێژکارە بۆ “گروپی پەروردەی فنلەندی” ، پرۆفیسۆرێکی خانەنشین و ئەندازیاری شارستانیە لە ووڵاتی فنلەندا.، بەئۆنلاین پێشکەش کرا.
لە وۆرکشۆپەکەدا ۹۷ بهشداربوو لە كۆی ۳٠ زانكۆ و پهیمانگا وڕێکخراو و دهزگای حکومی و نا حکومی له ۳ وڵاتی عێراق و هیندستان و مالیزیا. و لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی ۷ شاردا (سلێمانی،هەولێر،هەڵەبجە ،بابل ،خانەقین، کۆیە، دهۆک) ئامادەبوون.
ئەم وۆرکشۆپە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لە لایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.