بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى گەیاندن
لە چالاکیەکی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ چوار شەمە٣٠-٦-٢٠٢١کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیيەکانی چوارچرا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە و ئەندامانی لیژنه له کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، گفتوگۆی ماستەرنامەی (هێما عمر علی )خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی Design and Analysis of Metamaterial Structure for Reducing Electromagnetic Radiation
بە سەرکەوتوی پەسەند كرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1- پڕۆفیسۆر دکتۆر هیثم کریم علی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سەرۆکی لیژنە)
٢- پڕۆفیسۆر دکتۆر یزن عدنان خلیل زانکۆی کۆیە (ئەندام)
٣ – پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئاراس سعید محمود لە زانکۆی سلێمانی (ئەندام)
٤- پڕۆفيسۆر دکتۆر اسعد مبدر جاسم زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتيار).