سیمپۆزیۆمێكی زانستی له‌سه‌ر كتێبێكی بواری ئه‌ندازیاری گه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوو
به‌هۆی گرنگی زانستی گه‌یاندن له‌مڕۆداو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زانسته‌كه ، سیمپۆزیۆمێكی زانستی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبی basics of microwave commnications له كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی سێشه‌ممه 2021/6/29 لە هۆڵی چالاکیەکانی کەمپی چوارچرای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی پ.ی.د.عطا شێخ كه‌ریم ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران ، سیمپۆزیۆمێکی زانستی له‌سه‌ر کتێبی basics of microwave commnications به‌ڕێوه‌چوو.
کتێبی basics of microwave commnications لە لايەن پ.د.ئەسعەد مبدر مامۆستا لە بەشى ئەندازيارى گەياندن ئامادەكراوە. كتێبەكە لە بوارى زانستى نوێى ئەندازيارى گەياندن خزمەتێكى گەورە دەكات بە خوێندكاران و بڕيارە له‌داهاتوودا وه‌ك مەنهەج لە بەشى ئەندازيارى گەياندنى كۆلێجى تەكنيكى ئەندازيارى بخوێنرێت.
كتێبەكە بە ڕه‌زامه‌ندی پ.د. ئالان فەرەيدون علی ئه‌مین سەرۆكى زانكۆى پۆليتەكنيكی سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی زانكۆ به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
پ.ی.د.عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری وێڕای پیرۆزبایی له پ.د.ئەسعەد بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته زانستییه ، هه‌روه‌ها سوپاسی خۆشی گه‌یانده سه‌رۆكی زانكۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان بۆ ئه‌ركی دیزاین و له‌چاپدانی كتێبه‌كه.
ئەم كتێبە لە بوارى زانستيدا بۆ خوێندكارانى كۆلێجى ته‌كنیكی ئەندازيارى گرنگی خۆی هه‌یه‌و ده‌كرێت به‌یه‌كێك له كتێبه گرنگه‌كان سه‌یربكرێت.
ئاماده‌كار گرنگى كتێبەكە و بابەتەكان و هەڵبژاردنى بابەتەكانى بۆ ئامادەبووان شیكرده‌وه.
له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستا‌و توێژه‌رێكه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به ووردی گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئاماده‌كاری كتێبه‌كه گرتویه‌تیه‌به‌ر .
لە كۆتايى سيمپۆزيۆمەكەدا ئامادەبووان دەستخۆشييان له ناوبراو كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.