توێژینەوەیەکی زانستی مامۆستایەکی زانکۆ لە بواری پاراسایتۆلۆجیدا بڵاوکرایەوە
لە کاروچالاکییە ناوازەکانی ئەکادیمییان و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، توێژینەوەی (م.محمد عبدالکریم وەهاب ) مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار لە بەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری ، لە جۆرناڵی
( Al-Anbar Journal of Veterinary sciences)
بڵاو کرایەوە ،
بە ناونیشانی Identification of Blood Protozoa in See-See Partridge in Garmian area, Iraqi Kurdistan region
توێژینەوەکە تایبەتە بە بواری پاراسایتۆلۆجی
(زانستی مشەخۆرەکان ) کە تێیدا بۆ یەکەم جار لە ناوچەی گەرمیاندا چەند پەرەسایتێکی خوێن دەستنیشانکرا لە باڵندەی Quail دا.