Back

وۆرکشۆپێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ به‌ڕێوه‌چوو

له‌درێژه‌ی كارو چالاكییه‌ زانستییه‌كان له‌سه‌ر بابه‌ت و گۆڕانكارییه‌ زانستییه‌كان و شیكردنه‌وه‌یان ، ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، کارەکانی رۆژی دوومی وۆرکشۆپی زانستی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە هاوبه‌شی سەنتەری توێژینەوەی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ئەنجام گەیشت.
لە وۆرکشۆپەكه‌دا، لەلایەن پرۆفیسۆری یاریددەر ” د.شوان محەممەد ساڵح محەممەد” باسێک بەناونیشانی “Methods of Scientific Publication” بە بەشداری بەشیکی بەرچاو لە مامۆستایان پێشکەش کرا.
جێگای ئاماژەیە، ئەم وۆرکشۆپە دوو رۆژە، پشت بەستوو بە فەرمانی زانکۆیی لە ماوەی رۆژانی ٢٨و ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، له پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو.
هەروەها وۆرکشۆپی رۆژی یەکەم، لەلایەن مامۆستا “شارا ساڵح عەڵی” بە ناونیشانی ” Important Aspects of Writing a Journal Paper” پێشکەش کرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile