ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، وۆرکشۆپێکی زانستی بە هاوکاری سەنتەری توێژینەوەی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ ئەنجامدەرا.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن مامۆستا “شارا ساڵح عەڵی” بەناونیشانی ” Important Aspects of Writing a Journal Paper” پێشکەشکرا.
جێگای ئاماژەیە، ئەم وۆرکشۆپە بۆ رۆژی دووەمیش بەردەوام دەبێت و بڕیارە سبەینێ سێشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بەرنامەکانی رۆژی دووەمی وۆرکشوپەکە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.شوان محەممەد ساڵح محەممەد بەناونیشانی “Methods of Scientific Publication” پێشکەش بکرێت.
وۆرکشۆپی رۆژی یەکەم، کاتژمیر ٠٩:٣٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگاکە بە بەشداری بەشیکی بەرچاو لە مامۆستایان بەرێوەچوو.
[learn_press_profile]
