سیمپۆزیۆمی رۆڵی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له خزمه‌تی هاوڵاتیان به‌ڕێوه‌چوو
سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سیمپۆزیۆمێكی به‌ناونیشانی ” رۆڵی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له خزمه‌تی هاوڵاتیان ” له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ رێكخست.
كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 28/6/2021 له هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ و پ.د.سۆران ئه‌بوبه‌كر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پ.ی.د.دانا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕانی ته‌ندروستی و ته‌ندروستكاران و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، سیمپۆزیۆمی ” رۆڵی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له خزمه‌تی هاوڵاتیان ” ده‌ستیپێكرد كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی زانكۆوه رێكخرابوو.
سه‌ره‌تای سیمپۆزیۆمه‌كه به وته‌ی به‌خێرهاتن و وه‌ستانی ساتێك ئارامی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و پاشان له وته‌یه‌كدا پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماژه‌ی به رۆڵی زانكۆ كرد له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكییانه‌دا كه خزمه‌ت به چینێكی ماندووی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: هه‌میشه بیرمان له‌وه‌كردۆته‌وه كه زانكۆیه‌ك بین بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه و هاوڵاتیانمان سه‌ره‌ڕای كاره زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان، بۆیه له سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ( Covid 19 ) به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی زانكۆ سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌مان له زانكۆكه‌ماندا دامه‌زراند بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه و هاوڵاتیان و هاوكاریكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و چین و توێژانه‌ی پێویستییان به گرنگی پێدانی زیاتره.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رۆڵی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای به‌رزنرخاند كه بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به تواشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كردووه، وه سوپاسی رێكخه‌رانی سیمپۆزیۆمه‌كه و پانێلیستانی سیمپۆزیۆمه‌كه و نه‌خۆشخانه‌ی هیوای كرد كه هه‌ماهه‌نگبوون له‌گه‌ڵ زانكۆدا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م سیمپۆزیۆمه گرنگه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ داوای له هه‌مووان كرد پیرۆزیی و گرنگی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌بیر نه‌كه‌ین كه هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می دامه‌زراندییه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لال-ه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به كوردستان و ناوچه‌كه كردووه.
دواتر پانێله‌كانی سیمپۆزیۆمه‌كه ده‌ستیپێكرد كه پێكهاتبوو له سێ پانێل و له‌لایه‌ن م.ئارینا مستەفا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری خزمەتی کۆمەڵگەی زانكۆ به‌ڕێوه‌برا، له پانێلی یه‌كه‌مدا پ.ی.د.سالار ئیبراهیم عه‌لی له كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تیشكی خسته‌سه‌ر هۆكاره‌كانی دروستبوونی شێرپه‌نجه و جۆره باوه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه له‌ئێستادا به‌شێوه‌ی به‌رچاو ته‌شه‌نه‌كردووه پێویسته ته‌واوی كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسییه‌كانی هۆشیار بكرێته‌وه تا بتوانرێت رێگریی لێبكرێت، پانێلی دووه‌م له‌لایه‌ن د.یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا پێشكه‌شكرا و باسی له نه‌خۆشخانه‌كه و ئه‌و سیستمه كرد كه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كاری له‌سه‌ر ده‌كات كه بۆته هیوایه‌ك بۆ وڵاتێك نه‌ك ته‌نها شارێك بۆیه بێ جیاوازی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندییه‌وه خزمه‌تی به توشبووانی شێرپه‌نجه كردووه له هه‌ر شوێنێكه‌وه سه‌ردانیان كردبێت، له پانێلی سێیه‌م و كۆتاییدا هاوژین عوسمان محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی رۆڵی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له خزمه‌ت هاوڵاتیاندا روونكرده‌وه و ئاماژه‌ی به كاره‌كانیان كرد له سه‌نته‌ره‌كانی ( ژیانه‌وه، سالاسیما، چاندنی مۆخ و هیستۆپاسۆلۆجی ).
له كۆتایی سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به پرسیار و سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان به‌شدارییان كرد و له‌لایه‌ن پانێلیسته‌كانه‌وه وڵامی پێویست درانه‌وه و سیمپۆزیۆمه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
نەخۆشخانەی ھیوا لە ساڵی ٢٠٠٧ لە شاری سلێمانی کراوەتەوە، سەنتەرێکی تایبەتە بە چارەسەرکردنی ھەموو جۆرەکانی شێرپەنجە و ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٠ ھەزار مەتر دووجایە، سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ نەخۆشخانەکان بێ بەرامبەرە و ڕۆژانە پێشوازی لە ٦٢٥ نەخۆش دەکات کە لە زۆربەی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و تەنانەت عێراقیش سەردانی دەکەن بەمەبەستی پشکنین و چارەسەرکردن، ھەروەھا ڕۆژانە چارەسەری کیمیایی بۆ ٢٠٠ نەخۆش ده‌كات.