Back

نوێنەری کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی سەردانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری کرد

ئەمڕۆ ١٢/٦/٢٠٢١ نوێنەری کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی سەردانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد و لەلایەن (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێج و سەرۆکی بەشی نەوت و وزە لە ڕاگرایەتی کۆلێج پیشوازی لێکرا. سەردانەکەى كۆمپانياى گازپرۆم لەژێر چاودێری و بەسەرپەرشتی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی ڕێکخرا بوو، وا بڕیاريشە لە ئایندەیەکی نزیکدا یاداشتێکێ لێکتێگەشتن لە نێوان زاکۆ و کۆمپانیای ناوبراودا ئیمزا بکرێت کە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی سەرەتایەکی باش بۆ هەموو کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆ. لە کۆبوونەوەکەدا كۆمپانياى گازپرۆم داوايان کرد زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگەی مامۆستایانی بەشی نەوت و وزەوە خولی زانستی بۆ فەرمانبەران و ئەندازیاری کۆمپانیاکەيان بكاتەوە، هەروەها باس لەوەشکرا ژمارەیەک لەو خوێندکارانەی کە دیاری کرابوون لەلایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە چەوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام بدرێت تاكو بتوانن لە کێڵگەی نەوتی کەلاری سەر بە کۆمپانیا، مەشقی هاوینە ئەنجام بدەن. هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بەکار و خزمەتەکانی کۆلێج و سیستمی خوێندنی خوێندکاران و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ خوێندکاران گفتوگۆ کرا و دواتر بە یاوەری ڕاگری کۆلێج سەردانی سەرجەم تاقیگەکانی کۆلێجی ئەندازیاری و بەشی ئەندازیاری نەوت و وزەیان کرد و وەفدی میوان سەرسامی خۆیان بۆ کارو پرۆژەی خوێندکاران ئەنجامدا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile