Back

مامۆستایانی زانکۆمان توێژینەوەیەکی گرنگ لەسەر کاریگەرییەکانی كۆرۆنا له‌ وڵاتە هەژارنشینەکان بڵاودەکەنەوە

چوار مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک به‌ناوه‌كانی ( م.ڕێناس وریا، د.زریان نەجات ، د.هەڤال سدقی و م. ئاراس مسعود اسماعیل) توێژینەوەیه‌کی پڕبایەخیان لە گۆڤارێکی نێودەڵەتی بڵاوکردەوە لەسەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئەو وڵاتانەی ئابوورییان لاوازەو دواجار دەبنە هۆکار بۆ بڵاوبوونەوەی نەوەی تازەی ئەم جۆرە نەخۆشییە بۆ وڵاتانی دیكه، هەروەها دۆزینەوەی ریلەشن لە نێوان ئەم کەسانەی نەخۆشی تریان هەیە یان جگەرەکێشن بۆ ئەوەی بزانرێت کامە لەمانە دەبنە هۆکار بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. لە ئەنجامی توێژینەوەکایاندا ئه‌و چوار مامۆستایه‌ی زانكۆمان بۆیان دەرکەوتووە کە تەمەن یەکێکە لە دیارترین هۆکار بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ توێژەرەکان چەندین پارامیتەری جیاوازیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی فاکتەری سەرەکی بدۆزنەوە.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile