Back

سێ سیمیناری زانستی لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (2021/6/15) سێ سیمیناری زانستی بە بەشداری ژمارەیەک لەمامۆستاو توێژەر لە هۆڵی سیمیناری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو. (د.زریان نجات رشید) مامۆستا لە بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر دوو سیمیناری زانستی پێشکەش کرد کە بریتی بوو لە دوو توێژینەوە لەسەر نامەی دکتۆرای بەڕێزیان بوو کە لەگۆڤاری (International) بڵاو کراوەتەوە کەباس لە دیزاینکردن و جێ بەجێ کردنی سیستەمەکە و چۆنیەتی وەرگرتنی زانیارییەکانە پاش دیزاین کردنی سیستەمەکە (code -Breaking) وەرگیراوە وەک (case- stady) یەک بۆ تاقیکردنەوە. ناونیشانی هەردوو توێژینەوەکەش (Design and Analysis of Proposed Remote controlliy Distributed Paralled Compvting System Over the cloud ) (Novel Remote Paralled Processing code-Breaker System Via cloud computing ) لەسیمیناری دووەمدا مامۆستا(سعد محمد)لێپرسراوی دڵنیای جۆری سیمینارێکی پێشکەشکرد بەناونیشانی (Online students feedback system to improve Teaching Quality Assurance IN TCI) لە سیمیناری سێیەم دا مامۆستا (ئاراس مسعود)سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیایی زانیاری دوو سیمیناری پێشکەشکرد بەناونیشانەکانی ( Measuring the effectiveness of code review comments in GitHub repositories: A machine learning approach) (SW release challenges: A case study with mitigation plan using semi-automated process) شایانی باسە ژمارەیەک لەمامۆستایان ئامادەی سیمینارەکان بوون.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile