وێبنارێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی_نەهرەین بەڕێوەچوو
لەدرێژەی کارو چالاکییەکانیاندا، بەرواری ١٦/٠٦/٢٠٢١ دا، نۆیەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی” ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ناوی لە زەوییەوە هەتا ئاسمان: بەکارهێنانی Oracc.org بۆ دەستکاریکردنی تابلێتەکانی مێخییەکان (نووسینی بزماری) لە تێل خەیبەرەوە ” لەلایەن پڕۆفیسۆڕ د. ئێلینۆر ڕۆبسۆن – ەوە، پرۆفیسۆری مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دێرینە و سەرۆکی بەشی مێژوو لە کۆلێژی زانکۆی لەندەن بە ئۆنلاین پێشکەش کرا.
بە خۆشحاڵییەوە لە وێبینارەکەدا ١٢٠ بهشداربوو لە كۆی ٣١ زانكۆ و پهیمانگا وڕێکخراو و دهزگای حکومی و نا حکومی له ٩ وڵاتی عێراق و ئیسپانیا و ئەمریکا و هۆڵەندا و ئەلجەزائیر و بەریتانیا و یەمەن وئیسرائیل وهندستان و لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی ٦ شاردا (سلێمانی،هەولێر،هەڵەبجە ، ،کەرکوک، کۆیە، دهۆک) ئامادەبوون.
ئەم وێبینارە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لە لایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.