مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەرپەرشتی دووخوێندکاری ماستەر دەکات لە ئێران
لە چوارچێوەی پرۆگرامی گۆڕینەوەی خوێندکارانی خوێندنی باڵادا مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی زانستەپراکتیکیەکانی ھەڵەبجە سەرپەرشتی دوو خوێندکاری ماستەر لە زانکۆکانی کوردستان/ سنە و زانکۆی تەبریز دەکات.
د سحر رشید مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی ھەڵەبجە لە چوارچێوەی ئەو لێک تێگەشتنانەی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆ بەناوبانگەکانی ئێراندا ھەیە لە ژێر ڕۆشنایی پرۆگرامی گۆڕینەوەی خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە نێوان ھەردوو لادا سەرپەرشتی دوو خوێندکاری زانکۆکانی کوردستان/ سنە و تەبرێز لە وڵاتی ئێران دەکات.
له ڕێككهوتن و لێكگهیشتنهكانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاره لهههموو ئاستهكان و بهپێ ی پێویستی زانستی هاوكاری یهكدی بكرێت و تواناكان ئاڵوگۆڕ بكرێن تا زۆرترین خزمهت به خوێندكاران و مامۆستایانی ههردوولا بكرێت.