خوێندکاران بڕوانامەی رێزلێنانیان بەخشییە مامۆستاکانیان
ئەمڕۆ 14-6-2021 لە مەراسیمێکی تایبەتدا خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی ئەندازیاری میکانیک، بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج و یاریدەدەری ڕاگر لە هۆڵی سیمیناری کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و وەک وەفایەک بۆ ئەو مامۆستایانەی بەشەکەیان کە لەماوەی چوار ساڵی خوێندندا وانەیان پێوتوون بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێشکەش کردن.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا نوێنەری خوێندکاران وتەیەکی پێشکەشکرد و زۆر سوپاسی سەرجەم مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری میکانیکی کرد کە بۆماوەی چوار ساڵ دڵسۆزانە وانەیان پێوتون و ماندووبوون لەگەڵیاندا.
دواتر ڕاگری کۆلێج (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم) وتەیەکی پێشکەشکرد و زۆر سوپاسی خوێندکارانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پێی ڕاگەیاندن کۆلێج و زانکۆ هەردەم هاوکارو پاڵپشتیان دەبێت و هەر کات بیانەوێت دەتوانن سەردانی کۆلێج و بەشەکەیان بکەن.
پاشان (د.سەرکەوت رۆستەم) وتەی سەرۆکی بەشی پێشکەشکردو زۆر سوپاسی خوێندکارانی کرد هیوای خواست بتوانن ببنە ئەندازیاری سەرکەوتوو و کارو خزمەتی نوێ پێشکەشی وڵاتەکەیان بکەن.