گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو
یەکشەممە (2021/6/13) لە هۆڵی سیمیناری کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی سەرۆک و سەرپەرشتیار و ئەندامانی لیژنە گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار (ڕزگار سیروان رضا کریم ) لە بواری تەکنەلۆجیایی زانیاری بەناونیشانی (Adaptive Routing Protocol Based on Distributed Learning) بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە:
1-پ.د.طارق احمد رشید سەرۆکی لیژنە.
2-پ.د.اسعد مبدر جاسم ئەندام .
3-پ.د.علی مکی صغیر ئەندام .
4-پ.ی.د.خطاب معجل علی ئەندام .
5- پ.ی.د.هەڵگورد سەرهەنگ مغدید ئەندام .
6- پ.د.مزهر شعبان محمد ئەندام و سەرپەرشتیار .
لای خۆیەوە ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک پیرۆزبایی ئاراستەی خوێندکاری ناوبراو دەکات و هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی پلەی زانستی بەرزتری بۆ دەخوازێت.