Back

خوێندکارانی بەشی نەوت و وزە گەشتێکی زانستی ئەنجام دەدەن

ئەمڕۆ ١٣-٦-٢٠٢١ بەچاودێری (پ.د.ئالان فەرەیدون) سەررۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە بەیاوەری (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم)ڕاگری کۆلێج و مامۆستایانی بەش لە گەشتێکی زانستیدا سەردانی کۆمپانیای(EDC) یان کرد لە شاری هەولێر . لە گەشتەکەدا لەلایەن ئەندازیارانی کۆمپانیاکەوە باسی شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکە لە بواری نەوت و وزەو چۆنیەتی کارکردنی سەرجەم ئەوئامێرانە کرا کە بۆ هەڵکەندنی بیرەنەوتەکان بەکاردەهێنرێت، وەهانی خوێندکرانیاندا کە بەردەوامبن لە وەرگرتنی زانیاری نوێ تابتوانن لە داهاتوودا ببن  بە ئەندازیاری سەرکەوت لەبوارەکەدا، وە ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە ئەوەبوو ئامادەکاری بکرێت بۆ ئیمزاکردنی یاداشتێکی لێکتێگەشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆمپانیای ناوبراودا بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکی زانستی و گۆڕینەوەی زانیاری و ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆمی زانستی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile