زنجیرەیەک سیمیناری زانستی لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە (2021/6/13)کاتژمێر (9 بۆ 1 ) پاشنیوەڕۆ لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستا و توێژەر زنجیرەک سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1-لە دوو کاتی جیاوازدا (د.زریان نجات رشید)
دوو سیمناری زانستی پێشکەشکرد بەناونیشانی :
*- (LoRa wan LoRa WAN Technologg )
کەتایبەت بوون بە باسکردنی یەکێک لە تەکنەلۆجیا نوێیەکان لە (wirelss) کە دەتوانرێت لە زۆر بواردا پشتی پێ ببەسترێت بەتایبەت لە (weather-monitary- agricaltwe-smart city ).
*-(Disk Quata in windows server ) باسی لەچۆنیەتی بەڕێوەبردنی دابەش کردنی (storage) دەکات لە (system administration) دا
2- لە سیمیناری دووەمدا مامۆستا (بەختیار خدر عبداللە) سیمینارێکی بەناونیشانی (کورد لەتێڕوانینی فەرنسیەکان ) پێشکەشکرد.
3- سیمیناری سێیەم مامۆستا (ئاراس مسود اسماعیل) دوو سیمناری پێشکەشکرد بەناونیشانی (1. Classification of Lung Sounds With CNN Model Using Parallel Pooling Structure
2. Optimizing the molecular diagnosis of Covid-19 by combining RT-PCR and a pseudo-convolutional machine learning approach to characterize virus DNA sequences
3. Two-stepped majority voting for efficient EEG-based emotion classification.
4-سیمیناری چوارم مامۆستا (گوڵاڵە علی) سیمینارکەی بەناونیشانی:
Quality Assurance regulations for CAD ( Continuous Academic Development)
بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە لە سیمینارەکەدا تیشکیان خستەسەر بابەتێکی زۆر گرنگی بواری گەشەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی زانکۆ لە ڕێگەی پرۆسەی دڵنیایی جۆری کە ئاشکرایە پێوەرێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی رانکی زانکۆمان لە ریزی زانکۆکان.
5-سمیناری پێنجەم لەلایەن د.بەختیار ئیبراهیم سعید بەڕێوەچوو بەناونیشانی
Internet of Things and Systems Engineering Research Group: Your Research Hub
لە سیمینارەکەدا باسی گرنگی توێژینەوە و ڕەخساندنی بوار و کەرەستەی پێویست بۆ توێژەران لەو بوارەدا کرا. هەروەها گرووپی توێژینەوەی Internet of Things and Systems Engineering Research Group
بە ئامادبووان ناساند.
2- ناونیشانی سیمیناری دووەمی د.بەختیار
LoRa Technology – DNA of Internet of Things
بە گشتی باس لە گرنگی ئای ئۆ تی Internet of Things (IoT)، کە ئاماژەیە بۆ پێکبەستنی شتەکان بە ئینتەرنێتەوە، لەئێستا و داهاتوودا کرا. هەروەها باس لە یەکێکێک لە تەکنەلۆجیا گرنگ و باوەکانی بواری IoT کرا کە بریتییە لە لۆرا LoRa کە کورتکراوەی Long Range (مەودای دوور) و بریتییە لە تەکنەلۆجیای پەیوەندیکردن و پێکبەستن، ئەم تەکنەلۆجیایە بە DNA ئای ئۆ تی دادەنرێت و پێویستی بە وزەیەکی کەم هەیە، بەکاردێت بۆ پێکبەستنی ئامێرو و سێنسەری جیاواز لە نێتۆرکێکی ڕووبەرفراوان Wide Area Network (WAN). بۆ پێکهێنانی سیستمی ئای ئۆ تی ئەویش بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری جۆراوجۆر وەک پلەی گەرما، ڕادەی شێ، پەستان، یان هەر زانیارییەکی تربێت. لۆرا تەکنەلۆجیایەکی نوێیە و چەندەها بەکارهێنانی هەیە لە بواری شاری زیرەک Smart City و ماڵی زیرەک Smart Houseو کشتوکاڵی زیرەک Smart Agriculture و ژینگە Environ.