لە وۆرکشۆپێکدا خوێندنی ئۆنلاین بە كوالیتییەكی بەرز خرایەڕوو
پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان – هۆبەی زانستی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئاماری سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی ( The Effects of Online Teaching During the Lockdown and after Lockdown ) رێکخست.
وۆرکشۆپەکە رۆژانی ٩ – ١٠ /٦/ ٢٠٢١ بە بەشداری مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوازی ئۆنلاین لەڕێگەی بەکارهێنانی بەرنامەی googe meet لەلایەن سێ مامۆستای پەیمانگاکە بەڕێوەچوو کە چەند بابەتێک پێشکەشکران و گفتوگۆیان لەسەرکرا ئەوانیش بریتیبوون لە:
( The quality of education in the time of COVID 19 )
لەلایەن دکتۆر ( جمال کریم شکور ) پێشکەشکرا.
( Assessment of the Student Reports as a Beforehand Criteria for Passing the Educational Stages )
لەلایەن مامۆستا ( بورهان علی محمد ) پێشکەشکرا.
( Community of Inquiry )
لەلایەن مامۆستا ( شلێر محمد علی ) پێشکەشکرا .
ئەم وۆرکشۆپە تیشكی خستەسەر ئاراستەكانی تەكنەلۆژیا زانیاری و بەروەپێشبردن لە بواری خوێندنی ئۆنلاین بە كوالیتییەكی بەرز و فێركردن بە گشتی، وە ئامانجی لە وۆرکشۆپەکەشدا فێرکردنی ئۆنلاین و بەیەکەوەبەستنی خوێندکار و مامۆستایە لە پرۆسەی فێرکردن و بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی زیاتری خوێندنی ئۆنلاین و فێرکردن بەشێوەیەکی گشتی، هەروەها کۆکردنەوەی كەسانی ئەكادیمی بۆ هاوبەشیكردن و خستنە
ڕووی زانیاری و گۆڕینەوەی سەرنج و ڕا و بیرۆكەی نوێ بۆ بەرەوپێشبردی زیاتر لە بواری فێردن و خوێندنی ئۆنلاین .
لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون لەلایەن پ.ی.د.سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و دەستەی ڕێکخەرانی وۆرکشۆپەکە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.