توێژینەوەیەكی ئاستبەرز لە گۆڤارێكی بایەخدار بڵاودەكرێتەوە
مامۆستایانی بەشی شیكاری نەخۆشییەكانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی( پ.ی.د. عبداللە احمد حمە، م.ئەسمەر حمەصاڵح، م. ئاری بەهمەن، م.ساکار احمد) توێژینەوەیەكی بە پێزی زانستییان لە گۆڤارێكی زانكۆی بەغداد بڵاوكردەوە كە ئیندێكسی سكۆپەسی هەیە (Iraqi journal of Science )ە.
توێژینەوەكەش دەربارەی بڵاوی ئاستی چەوری سیانیەو دەری دەخات كە كەسانی جەستە مام ناوەند و لاوازیش بەرزبوونەوەی چەوری سیانی خوێنیان لەسەرە كە بە (triglyceride) ناوزەند كراوە.
کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكات و بەڵێن و پشیتوانی خۆیان وەك هەمیشە دووپاتدەكەنەوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و توێژەران.
بۆ بینینی توێژینەوەكەش دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن: