سیمینارێك له‌سه‌ر كۆشش و هه‌ڵسه‌ندگاندنی ئاستی خوێندكار به‌ڕێوه‌چوو
به‌ئامانجی ڕونكردنه‌وه‌و دیاریكردنی خاڵه لاوازه‌كان له‌سه‌ر چۆنێتی كۆششی خوێندكار له‌و به‌شه وانانه‌ی وه‌ریده‌گرێت لهسیمیستهرێكداو مامه‌ڵه‌ی گونجاوی مامۆستایان له‌و ڕوه‌وه سیمینارێك به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری (2021/6/8) سیمینارێکی زانستی لەلایەن مامۆستا (گوڵاڵە علی ) مامۆستا لە بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس له كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەناونیشانی:
(European Credit Transfer System (ECTS) and Workload Calculations in Bologna System)
بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە لە سیمینارەکەدا تیشکیان خستە سەر چۆنییەتی مامەڵە کردن لەگەڵ کۆششی خوێندکار (students workload ), لەو بابەتانەی کە خوێندکار وەریدەگرێت لە سیمیستەرێکدا، وە چۆن مامۆستا بتوانێ بۆ ھەر بابەتێک جۆری گونجاو لە ھەڵسەنگاندن و ئەسێسمێنت دیاری بکات بە پێی سرووشتی بابەتەکە کە دەرئەنجامەکانی فێرکردنی تێدا ڕەنگ بداتەوە.
لە سیمینارەکەدا ژمارەیەک مامۆستا و توێژەر بەشداربوون بە پرسیار و پێشنیارەکانیان بابەتەکەیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد..