Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوێندنی ماستەرو دکتۆرای پیشەیی دەکاتەوە 

  بەسەرپەرشتى د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجومەنى وەزارەت بۆ تاوتوێکردنى بەرنامەى کارى وەزارەت کۆبوویەوە و پاڵپشت بە دوو پرۆپۆزەلى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانی بۆ گونجاندنی پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ بازاڕى کار، بڕیاریدا بەکردنەوەى خوێندنى ماستەرى پیشەیی (MBA)، دکتۆراى پیشەیی (DBA) هەروەها کردنەوەى سەنتەرى خوێندنى پیشەیی یەک ساڵە بۆ دەرچووانى خوێندنگە ئامادەییە زانستى و وێژەییەکان و پەیمانگە پێنج ساڵییەکان، لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانى هەرێمى کوردستان.   لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە (2021/6/7) بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو، دواى خستنەڕووى بەرنامەى کارى پێنجەمین کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت، لە وتەیەکدا د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسى لە گرنگى خوێندنى پیشەیی و تەکنیکى لە هەرێمى کوردستان کردو ڕایگەیاند: خوێندنى پیشەیی و تەکنیکى یەکێکە لە ئەولەویاتە هەرە گرنگەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان. لەو چوارچێوەیەشدا بەرنامەى کارى وەزارەت پەسەندکرا کە بەرنامە و پێشنیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بوو خرابوویە بەرنامەی کاری وەزارەت وە پاڵپشت بە دوو پرۆپۆزەلى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانی بۆ گونجاندنی پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ بازاڕى کار، ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا بەکردنەوەى خوێندنى ماستەرى پیشەیی (MBA)، دکتۆراى پیشەیی (DBA) هەروەها کردنەوەى سەنتەرى خوێندنى پیشەیی یەک ساڵە بۆ دەرچووانى خوێندنگە ئامادەییە زانستى و وێژەییەکان و پەیمانگە پێنج ساڵییەکان، لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانى هەرێمى کوردستان. لەوبارەیەوە پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بەمەبەستی ئامادەکاری و جێبەجێکردنی بڕیاری کردنەوەی خوێندنى ماستەرى پیشەیی (MBA)، دکتۆراى پیشەیی (DBA) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ماوەیەکی نزیکدا کە بۆ یەکەمینجارە ئەم بڕوانامەیە لەسەر ئاستی کوردستان دەدرێت بە خوازیارانی خوێندن. بەمەبەستى هاندان و پاڵپشتى کردنى سێ یەکەمەکانى بەشە زانستییەکانى زانکۆ حکومییەکانی کوردستان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون لە زانکۆکان، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا کە ناوبراوان لە خوێندنى باڵا/ماستەر بۆ ساڵى (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە زانکۆکانی کوردستان وەرگیراون بەشێوازای پارالێل، یەکەمەکان بەڕێژەى (٧٥%) و دووەمەکان بەڕێژەى (٥٠%) و سێیەمەکان بەڕێژەى (٣٠%) لە کرێى خوێندنى ساڵی دووەمیان دادەشکێنرێت.   لە بەشێکی دیکەى کۆبوونەوەکەدا ناوى کۆلێژى تەکنیکى تەندروستى لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانى هەرێمى کوردستان گۆڕدرا بۆ کۆلێژى تەکنیکى تەندروستى و پزیشکى هاوشێوەى کۆلێژە تەکنیکییەکانى عێراق، کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگەو کاریگەری دەبێت لەسەر ئاستی پرۆسەی خوێندن و خوێندکارانی ئەو کۆلێژە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە گرنگییەوە لەم هەنگاوە دەڕوانێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile