مامۆستایەکی زانکۆمان لە گۆڤارێکی بەناوبانگی جیهان توێژینەوەکی نوێی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە
(ئاراس مەسعود ئیسماعیل ) مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لەدوا کاری زانستی خۆیدا توێژینەوەیەکی گرنگی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدا و لە جۆرنالێکی هەرە بەناوبانگی جیهان کە سەر بە دەزگای چاپی سپرینگەرە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری 3.998 IF بڵاکرایەوە.
لە توێژینەوەکەدا مامۆستاکەی زانکۆ گەیشتووە بە ئەنجامی خێراکردنی جیهازی پی سی ئار بۆ ئەوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا بەشێوەیەکی خێراتر دەستنیشان بکرێت ئەویش بە بەکار هێنانی زنجیرەی (RNA) ڤایرۆسی کۆرۆنا .
شایانی باسە ئەم توێژینەوە لەگەڵ کۆمەلێک توێژەری وڵاتی بەرازیل ئەنجامدراوە بەبەکارهێنانی داتای ئەو وڵاتە، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکەش لەو گۆڤارە سەخترین رێکارەکان دەبرێت تا بڵاودەکرێتەوە لەبەرئەوەی پشت دەبەستێت بە داتای زۆر ورد و پڕ زانیاری.
سەرۆکایەتی زانکۆ و راگرایەتی کۆلیج سوپاس و پێزانینی زۆریان هەیە بۆ ئەم جۆرە توێژینەوانە ئاستبەرزانە و وەک هەمیشە پشتیوانی و هاوکاری بۆ مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆ دووپات دەکەنەوە.
بۆ بینینی توێژینەوەکە گرتە لەم لینکە بکەن.