كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 8 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
له‌پێناو گفتوگۆ‌و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌كان و دروستكردنی بڕیارێكی گشتگیر بۆ ئه‌و پرسه زانستییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره (8) ی ساڵی 2021ی خۆی سازكرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2 ی حوزه‌یرانی 2021 له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكان و ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌ن و به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك و به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان ئاماده‌یبوون، باسی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كرا كه په‌یوه‌ندیداره به ئه‌مڕۆو داهاتووی زانكۆوه.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ووته‌یه‌كدا سوپاس و ده‌ستخۆشی گه‌یانده ئاماده‌بووان له‌ڕێ ی ئه‌وانیشه‌وه بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌ركه‌وتوانه‌و بهپشویهكی درێژه‌وه شانیان داوه‌ته به‌ر قورسایی و به‌رده‌وامی خوێندن سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ره جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ژیانیان، ڕایگه‌یاند كه ئه‌مساڵی خوێندن له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی توانراوه به‌پێ ی پێویست به‌شه وانه‌ی خوێندكاران چ له كه‌مپه‌كان و چ به خوێندنی ئه‌لیكترۆنی بخوێنرێت و ڕێگه‌نه‌دراوه بارودۆخی خراپی ته‌ندروستی و دارایی كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن. پاشان گفتوگۆی پێویست له‌سه‌ر هه‌نگاوو كاره‌كانی داهاتووی زانكۆ كرا‌و ڕێوشوێنی پێویست گیرایه‌به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 8 ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی باسكراون و ڕێگه چاره‌ی پێویستیان بۆ وه‌رگیراوه بریتین له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه:
1- ته‌وه‌ری گشتی
2- ته‌وه‌ری كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
3- ته‌وه‌ری كاروباری خوێندكاران
4- ته‌وه‌ری كاروباری كارگێڕی
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیدا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی و دارایی بۆ زانكۆ‌و خه‌رج كردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆیی و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن.