وۆركشۆپێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كان بۆ ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كان به‌پێی پێوه‌رو مه‌رجه‌كانی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان و ڕونكردنهوهی ته‌واوی ڕێكاره‌كان، لیژنه‌ی ڕانكینگی نیشتمانی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی تایبه‌تی ڕێكخست.
به‌ئاماده‌بوونی پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ‌و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و كارگێری و ڕاگران وژمارەیەک لەسەرۆک بەشە زانستییەکان و به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، وۆركشۆپی ده‌ستنیشانكردنی خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كان به‌پێی پێوه‌رو مه‌رجه‌كانی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان له‌لایه‌ن ( م. جمال كاك برا ) پێشكه‌شكرا.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا به‌ئامانجی زیاتر پێشخستنی بواری زانستی و كار‌و چالاكییه زانستییه‌كان كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ( چالاكی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ده‌رچواندنی بڵاوكراوه‌و گۆڤاری زانستی و چالاكییه نێو ده‌وڵه‌تی و ڕۆشنبیری و وه‌رزشی و هونه‌ری و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا) سه‌رجه‌م ورده‌كاری و پێوه‌رو مه‌رجه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان كه له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنراوه بۆ ئاماده‌بووان ڕونكرایهوه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ‌و ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه گفتوگۆی پێویست له‌سه‌ر چۆنێتی زیاتر به‌هێزكردنی خاڵه ئه‌رێنییه‌كان و باشكردنی خاڵه لاوازه‌كان كرا‌و چه‌ندین پێشنیاری به‌سوود پێشكه‌شكرا و بڕیاره به كۆنوسێك بدرێته كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ له‌پێناو كاركردن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئه‌و كار‌و چالاكییانه‌ی كه به‌پێی پێویست نین.
هه‌ر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپه‌كه م.جمال كاك برا به‌م شێوه‌یه بۆ سایتی زانكۆ دوا: