وێبنارێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری ( دی_سی_ئێچ ) و تۆڕی نەهرەین بەڕێوەچوو
لە بەرواری ٢٦/٠٥/٢٠٢١ دا، پێنجەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “شاری داهێنان” بە ناونیشانی ” کامپەسی زانکۆ بۆ کاریگەری ناوچەیی: کەیسی شاری تامپیری” لەلایەن پڕۆفیسۆڕ ئۆلی نیم- ەوە، کە لە ئێستادا ڕاوێژکارە بۆ “گروپی پەروردەی فنلەندی” ، پرۆفیسۆرێکی خانەنشین و ئەندازیاری شارستانیە لە ووڵاتی فنلەندا.، بەئۆنلاین پێشکەش کرا.
بە خۆشحاڵییەوە لە وێبینارەکەدا ١٦٥ بهشداربوو لە كۆی ٣٣ زانكۆ و پهیمانگا وڕێکخراو و دهزگای حکومی و نا حکومی له ٦ وڵاتی عێراق و ئێران و ئەمریکا و ئەلجەزائیر و ئیسرائیل و تونس و لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی ٧ شاردا (سلێمانی،هەولێر،هەڵەبجە ،دیوانیە ،کەرکوک ،کۆیە ،دهۆک) ئامادەبوون.
ئەم وێبنارە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وێبناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لە لایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.