
وۆرکشۆپی ئامادەکردنی بڕونامەی دەرچوون بە پرۆسێسی بۆڵۆنیا بەڕێوەچوو
بەهاوبەشی بهڕێوهبهرایهتی تۆماری گشتی له سهرۆكایهتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان-سلێمانی، وۆرکشۆپی تایبەت بە ئامادەکردنی بڕونامەی دەرچوون بە پرۆسێسی بۆڵۆنیا بەڕێوەچوو.
رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/٥/٣٠ کاتژمێر ( ١ )ی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی کۆنفرانسی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان-سلێمانی، بەهاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرکشۆپێك بۆ فەرمانبەرانی بڕوانامەکان لە هۆبەی تۆماری پەیمانگەکان و کۆلێجی تەکنیکی کەلار بەڕێوەچوو کە تایبەت بوو بە ئامادەکردنی بڕوانامەی دەرچوون بە بۆڵۆنیا پرۆسێس ( ECTS ) وە چۆنێتی گۆڕینی نمرە لە سیستمی ( ECTS ) بۆ سیستمی نمرەی عێراقی.
لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون پێشکەش بە ئامادەبووانی وۆرکشۆپەکە کرا.