Back

پڕۆژەیەکی مامۆستا و خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە

پڕۆژەی مامۆستا و چوار خوێندكارێكی بەشی (تۆڕەکانی کۆمپیوتەر) لە كۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە کە تایبەتە بە دۆزینەوەی هەواڵی ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. پڕۆژەکە چەند خوێندکارێکی کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک بەسەرپەرشتی مامۆستا ( ڕانیە ئازاد) لە زانکۆی پۆلیەتەکنیکی سلێمانی، ئەنجامیانداوە و لە گۆڤارێکی زانستیدا بڵاوبووەتەوە کە یەکێکە لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی سکوپەس (Turkish Journal of Computer and Mathematics Education )، توێژینەوەکەش بەناونیشانی ‏Fake News Detection in low-resourced languages “Kurdish Language” using Machine Learning algorithms” . مامۆستا و خوێندکارانی ئینفۆرماتیک لەم توێژینەوەیەدا، ڕێگەی نوێیان پێشنیارکردووە بۆ دروستکردنی داتا سێتێکی نوێ بۆ هەواڵ بەزمانی کوردی، لەگەڵ بەکارهێنانی تەکنیکی فێربوونی ئەلگۆریزمی (Machine Learning) بۆ دۆزینەوە و دیاریکردنی هەواڵە ساختەکان. لەگەڵ گەشەکردنی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئەو بڕە زۆرەی زانیاری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، مەترسی هەواڵی ساختەش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، دۆزینەوەی هەواڵی ساختە بۆ زمانە جیهانییەکانی وەکو ئینگلیزی و عەرەبی تاڕادەیەک ئەنجامی پەسەندکراو بەدەستهاتوون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی زانستی ئەنجام نەدراوە بۆ دۆزینەوە و دیاریکردنی هەواڵی ساختە بەزمانی کوردی. ئەم توێژینەوەیە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ توێژەران تاکو بتوانن لە داهاتوودا تویژینەوەی زیاتر ئەنجام بدەن لەم بوارەدا. خوێندكارانی بەشداربووی توێژینەوەکە: بیلال محەمەد حامید ڕەوەز مەحمود ئەمین لەنیا زرار عەبدوڵا شاجوان صدیق سعید  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile