
کۆتایی بەخولێکی ڕێکخراوی irex هات
بەئامانجی زیاتر ئاشنابوون و شارەزابوونی مامۆستایان لەسەر چۆنیەتی سودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیای تایبەت بە ئینتەرنێت و بەرنامەکانی (zoom) و (classroom) بەشێوەیەکی گشتی (E-learing) کە لە ئێستادا لە پرۆسەی وانەوتنەوەدا بەکاردەهێنرێت ، خولێکی چەند ڕۆژە بەڕێوەچوو.
.ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئایاری 2021 لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەش بە مامۆستایانی بەشداربوو لە خولی (irex) کرا، کە بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە خولەکەیان تەواو کرد.