Back

سیمپۆزیۆمی (بەرەو باشتر كردنی بواری بێهۆشكاری لە هەرێمی كوردستان) بەڕێوەچوو

بەئامانجی فراوانکرن و گەیاندنی زانستی نوێ بەتایبەت لەبواری پزیشکیدا، رۆژی پێنج شەممە (2021/5/27) لە هۆڵی كۆنفرانسی نەحۆشخانەی بەخشین و بە ئامادەبوونی هەریەك لە (پ.د.ئالان فریدون علی امین)سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هاوژین عوسمان-سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و رێبوار حسین خزر-بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەخشین و پ.ی.د.محمد بابەكر مینە-راگری كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و ژمارەیەک لەپزیشكان و مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی، سیمپۆزیۆمی (بەرەو باشتر كردنی بواری بێهۆشكاری لە هەرێمی كوردستان) بەڕێوەچوو. سیمپۆزیۆمەكەش بەهاوبەشی نەخۆشخانەی بەخشین و لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بوو، كە تیایدا هەریەك لە (د.فصل الدین نصرالدین شوكر-مامۆستا لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی و د.زەردەشت محمود احمد پزیشكی بێهۆشكار لەنەخۆشخانەی بەخشین و د.بەختیار كەمال تاڵەبانی مامۆستا لە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی) چەند بابەتێكی بە پێزی زانستییان پێشكەش كرد، هەروەها چۆنێتی مامەڵە كردنی پزیشكی بێهۆشكار لەگەڵ نەخۆش و خۆگونجاندن و دۆزینەوەی هەلی كار لە دامەزراوەكاندا باسكرا، كە ئەمەش خۆی لەخۆیدا سوودێكی زۆری هەیە بۆ بەرچاو روونی ئەو خوێندكارانەی كە تازە خوێندنیان تەواو كردووە تاوەكو بتوانن بەشێوەیەكی دروست و گەشبینانە لە كارەكەیان بڕوانن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile