یاری کۆتایی خولی فوتساڵی کەمپی کۆلیجەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو
بەرواری (٢٠٢١/٥/٢٤) کۆتایی ھات بە خولی تۆپی پێی کۆلێجە تەکنیکییەکانی کەمپسی چوار چرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کە لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ھەماھەنگی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێکخرابوو،
لە یارییەکی پڕ بینەردا و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە خوێندکارانی بەشی ژمێریاری توانیان لە خوێندکارانی بەشی داتابەیس ببەنەوە بە لێدانی یەکلاکەرەوە.
لەکۆتاییدا خەڵات بەسەر سەرکەوتواندا دابەشکرا.