Back

پرۆژەی چەند خویندكارێکی زانکۆ لە گۆڤارێکی جیهانیدا بڵاودەبێتەوە

لە كارێكی ناوازەدا پرۆجێكتی چەند خوێندكارێكی كۆلێجی تەکنیکی تەندروستی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سەرپەرشتی مامۆستای بەتوانا (د. تەیب احمد حمە سور) لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتیدا بڵاو دەبێتەوە، كە یەكێك لە گۆڤارە بەناوبانگەكانی سكوپەس و كلاریڤەیت بە ناوی( Asian Journal of Agriculture and Biology ) بە ناوونیشانی
‏The Rate of Bacterial Contamination in Vegetables and the Occurrence and molecular Characterization of Pseudomonas species in Vegetables Collected in Different Regions of Sulaimani province -Iraq” .
لەم توێژینەوەیەدا خوێندكاران بڕی پیس بوونی سەوزەیان بە بەكتریا لە چەند ناوچەیەكی كوردستان دیاری كردووە، بەو هۆیەی كە سەوزە یەكێكە لەو خۆراكانەی كە دەبێتە هۆی بڵاووبونەوەی نەخۆشی ئەگەر جوان مامەڵەی لەگەڵدا نەكرێت و پاك نەكرێتەوە، خوێندكاران توانیویانە هۆكاری پیس بوونەكە دیاری بكەن و باشترین چارەسەریشیان دیاری كردووە.
بە خۆشحاڵیەوە خوێندكاران و مامۆستایانی كولێجی ناوبراو هەمیشە پێشەنگ بوون لە بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی ئاست بەرزی نێودەولەتی بۆ بەرزكردنەوەی رانكی زانكۆ، كە ئەمە شانازییەكی گەورەیە بۆ خوێندكاران و زانكۆی پولیتەكنیكی سلێمانی كە بەردەوام لە خزمەتی تەندروستی و پزیشكیدا پێشەنگن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile