خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات
خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک تاکە بەشداربووی کوردستان و عێراق بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کرد کە تایبەت بوو (بە ناساندنی کلتور و دینە جیاوازەکان بە یەکتری لە سەرانسەری جیهان)دا.
(مەرزییە جمال) خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە هاوکات ئەندامی (ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور-DCO)کە یەکێکە لە ئەندامەکانی ناو ڕێکخراوی (سکۆلاس)ی ئیتاڵی توانی وەک تاکە بەشداربوویەک لە کوردستان و عێراق بەشداری کۆنفرانسی (دینە جیاوازەکان و یەکترقبوولکردن) بکات لە هەموو جیهاندا.
لە کۆنفرانسەکەدا ١٩٠ وڵات و چەندین کەسایەتی گرنگ بەشداربوون، کە پاپای فاتیکان و سێ خوێندکار پەیامی خۆیان ڕاستەوخۆ گەیاند، کە خوێندکارەکەی زانکۆمان وەک نوێنەری کوردستان یەکێک بوو لەو خوێندکارانە.
ئامانج لەم کۆنفرانسە گەیاندنی پەیامی ئاشتییە لە نێو کلتور و دینە جیاوازەکاندا، هەروەها دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی، چونکە پەیامی سەرجەم دینەکان خۆشبەختی مرۆڤەکانە لە جیهاندا.