Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی داوا له‌مامۆستایان ده‌كات به‌شداری كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن

به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاری ته‌واو ، وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و كارانه‌ی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ له‌جیهاندا گیراوه‌ته‌به‌ر و ڕێگاكانی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ره‌كانی ، یه‌كێتی زانكۆعه‌ره‌بییه‌كان كۆنفرانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ڕێك ده‌خات و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش بانگهێشت ده‌كات. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌و زانكۆیانه‌ی كه‌ ئه‌ندامه‌ له‌ یه‌كێتی زانكۆكانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی ، به‌مه‌به‌یستی به‌شداری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتییه‌كه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش داوا له‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانكۆ ده‌كات كه‌ پسپۆرییان له‌بواری نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان و به‌تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌ له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شداری له‌و كۆنفرانسه‌ زانستییه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌دا بكه‌ن كه‌ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین(ڤیدیۆ كۆنفرانس) له‌ ووڵاتی ئوردنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ڕۆژی 7 ی حوزه‌یرانی 2021 كاتژمێر 11 پێشنیوه‌ڕۆ بۆ 3.30 ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ ناو تۆماركردن: https://zoom.us/meeting/register/tJwod-ihrzojHt0Vj8DjIpAeK6GoQQR3uIX2
This shortcode LP Profile only use on the page Profile