بەرێوەچوونی چەند سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ
ڕۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٢٠٢١/٥/١٨، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، سیمیناری زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، بەشێوەی خوارەوە بەرێوەچوو:
_دکتۆر، “شوان محەممەد ساڵح محەممەد”، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە کشتوکاڵی داپۆشراو، سیمینارێکی لەسەر” Effe Morphological and polynological systematic study of genus Daphne sp. L.(Thymelaeceae) in Kurdstain-Iraq.” پێشکەش کرد.
_مامۆستا “ئیبراهیم مەجید فەرەج”، مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو بابەتێکی لەسەر “گرنگی و ئابووری هەنگ لە کوردستان” خستە بەرباس.
_ مامۆستا “ئەرسەلان عەزیز مارف” مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی باخداری و دیمەنی سروشتی، باسێکی لەمەڕ ” Importance of biological parameters of water quality to reform waterquality index in practice ” پێشکەش کرد.
_ هەروەها مامۆستا “ناسک محەممەد فەرەج”، مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، بابەتێکی لەسەر “التحسس من الباقلاء Fabvsium” خستەڕوو.
ئەم سیمینارانە لە هۆڵی م.عوسمان لە نهۆمی سێیەمی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو بە بەشداری کۆمەلێک لە مامۆستایانی پەیمانگا.