جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەمووان پیرۆزبێت
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی رۆژووانان و تەواوی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین و دەخوازین رۆژوو و تاعەت و نزای هەمووان قبوڵ بێت و ئەم جەژنە ببێتە خێر و خۆشی بۆ هەمووان.
داواکارین لە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی خۆشەویستمان لەم جەژنەدا پابەندی رێکارو رێنماییە تەندروستییەکان بن تاکو گیانی ئازیزانمان سەلامەت و پارێزراوبێت.
ئومێد دەکەین لەپێناو دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و باشبوونی گوزەرانی هاووڵاتیان، رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد بەتەواوی جێبەجێ بکرێت و بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە رەوانە بکرێت.
دووباره جهژنتان پيرۆز بێت و هەر شادو بەختەوەربن
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان
٢٠٢١/٥/١٢