توێژینەوەی مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتیدا بڵاودەکرێتەوە
مامۆستایهکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، توێژینهوهیەکی زانستیی بەهاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێکی تردا، لە گۆڤارێكی ئاستبەرزی زانستیی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری ( 2.483) بڵاوكردەوە.
پ.ی.د.هێرش رەسوڵ موڕاد، مامۆستا لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەریی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی، نوێترین توێژینەوەی هاوبەشی بەناونیشانی (Perceived Impact of Social Media on Panic Buying: An Online Cross-Sectional Survey in Iraqi Kurdistan) لە گۆڤاری ئاستبەرزی ئەکادیمیی (Frontiers in Public Health) بڵاوكردەوە.
ئەو توێژینەوەیە، لە کاریگەریی هەستپێکراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر دروستكردن و بڵاوكردنەوەی ترسی کڕین لای هاونیشتمانانی هەرێمی كوردستانی عێراق لە سەردەمی ڤایرۆسی كۆڕۆنادا دەكۆڵێتەوە.
هەروەک توێژینەوەکە، بە چەند دەرەنجامێکی گرنگ گەیشتووە، لەوانە؛ سەکۆكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بە تایبەتیش (فەیسبوك)، كاریگەرییان لەسەر دروستكردن و بڵاوكردنەوەی ترسی كڕین لە هەرێمی كوردستان هەبووە.
وەكچۆن توێژەران، راسپاردەی ئەوەیان کردووە، كە پێویستە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە وریایی مامەڵە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی راپۆرتە هەواڵ و وێنە و ڤیدیۆكاندا بکەن، بە تایبەتیش لەكاتی تەنگژە تەندروستییەكانی وەكو ڤایرۆسی كۆڕۆنا (COVID-19)، بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری دروستبوونی ترس بە گشتیی و ترسی كڕین لای هاونیشتمانان.
گۆڤارەكە، لە چارهکی دووهمی ریزبەندی گۆڤارە زانستییەكانی جیهانە و، له ماستهرلیستی جۆرناڵهکانی كلاریڤەیت و سكۆپەس و چهندین دامهزراوهی دیكەی ئەكادیمی ئیندێكس كراوە.
بۆ خوێندنەوەی دەقی توێژینەوەکە گرتە لەم لینکە بکە.