ڕێزلێنان بەخشرایە لێپرسراوانی هۆبە و یەکەکانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ــ٥ــ٢٠٢١ بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج پ.ی.د.کارزان عبداللە محمد و یاریدەدەری ڕاگر، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لە لێپرسراوانی هۆبە و یەکەکانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەبەرامبەر ئەو خزمەت و ماندووبوونەی کە دڵسۆزانە لەکارەکانیاندا ئەنجامیانداوە.
ڕاگری کۆلێج وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە بەخشینی خەڵاتی ڕیزلینان لەپای ماندووبوون و خزمەت دڵسۆزی و هەوڵی بێوچانیان بۆ کۆلێجەکە و پرۆسەی خوێندن سوپاسی کردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارەکانیاندا، هەروەها دووپاتکردەوە کە بە هەموو لایەک بەردەوام دەبن لەپێشخستنی ئاستی زانستی و مەعریفی کۆلیجەکەمان.
لای خۆیانەوە لیپرسراوانی هۆبە و یەکەکان سوپاسی ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و فەرمانبەرانی کۆلێجیان کرد کە لەماوەی ڕابردوودا هاوکار و پاڵپشتیان بوون لەکارەکانیاندا.