Back

رێوڕه‌سمی به‌خشینی بڕوانامه‌ی خولی راهێنانی كاری رۆژنامه‌نووسی و میدیا به‌ڕێوه‌چوو

له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن له‌ خولی راهێنانی كاری رۆژنامه‌نووسی و میدیا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ به‌هاوبه‌شی ده‌زگای مرۆیی مام و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامدرا. كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه‌ 2021/5/10 له‌ هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ و پ.د.سۆران ئه‌بوبه‌كر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانسی و فه‌لاح سه‌ڵاح به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای مرۆیی مام و د.ئاراس عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی ده‌زگای مرۆیی مام و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ و میدیاكاران، رێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن له‌ خولی راهێنانی كاری رۆژنامه‌نووسی و میدیا به‌ناونیشانی ” STORYTELLIG IN JORNALISM: FROM HARD DATS TO HARDER NARRITIVES ” به‌ڕێوه‌چوو كه‌ به‌هاوبه‌شی ده‌زگای مرۆیی مام و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامدرا. سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ وه‌ستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكردو پاشان پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ وته‌یه‌كدا ئه‌نجامدانی خوله‌كه‌ی به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند: وه‌ك ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمیی هه‌میشه‌ هاوكار ده‌بین و گرنگی ته‌واو ده‌ده‌ین به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و خول و سیمینار و وۆركشۆپ و چالاكییانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆكار و به‌ره‌وپێشبردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بۆیه‌ ئه‌م وۆركشۆپه‌ی ئه‌مڕۆی زانكۆمان به‌هاوبه‌شی ده‌زگای مرۆیی مام و رێكخراوی رووناكپرێس یه‌كێكه‌ له‌هه‌ره‌ چالاكییه‌ گرنگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌ شانازی پێوه‌ده‌كه‌ین له‌ رووی كاركردنی میدیا و ئاماده‌كردنی كادری به‌ توانا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ره‌خساندنی هه‌لی كاركردن بۆ خوێندكاره‌كانمان له‌ ئاینده‌دا. هه‌روه‌ها پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ میدیا رۆڵێكی گرنگه‌ له‌ گه‌یاندنی په‌یامی زانكۆ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ و به‌شێكی گرنگه‌ له‌ ژیانی هه‌موومان، وه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌میشه‌ بڕوای به‌وه‌هه‌یه‌ كه‌ میدیا و خوێندكارانی میدیا رۆڵی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه له‌و بواره‌دا، له‌ كۆتایی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاسی ده‌زگای مرۆیی مام-ی كرد كه‌ هه‌میشه‌ كاری ناوه‌زه‌ ده‌كات بۆ خزمه‌تی سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تی زانكۆكان، هه‌روه‌ها سوپاسی رێكخراوی رووناكپرێسی كرد كه‌ هاوكاربوون له‌ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كه‌ و پیرۆزبایی له‌ به‌شداربووانی خوله‌كه‌ش كرد كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوون و هیوای به‌رده‌وامی بۆ خواستن و رێنمایی كردن كه‌ گه‌شه‌ به‌ تواناكانیان بده‌ن بۆ خزمه‌تی زیاتری نه‌ته‌وه‌كه‌مان. له‌ كۆتاییدا بڕوامه‌ی رێزلێنان پێشكه‌ش به‌ شداربووانی خوله‌كه‌ كراو به‌شداربووانیش سوپاسی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌زگای مرۆیی مام و رووناكپرێس-یان كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییه‌ زانستیانه‌ بۆ خوێندكاران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile