وێبینارێکی نێودەوڵەتی دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە وێناکردنی مۆزەخانەدا بەڕێوەچوو
وێبینارێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی ( دی_سی_ئێچ ) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی_نەهرەین بەڕێوەچوو .
رۆژی ٢٠٢١/٥/٥ هەشتەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی” بەناوی ” شتە گەورەکان و شتە بچووکەکان: چارەسەرکردنی کێشەکان لە وێناکردنی مۆزەخانەدا ” لەلایەن مارک پێلێتراو -ەوە، سەرۆکی تیمی سەرمایە دیجیتاڵیەکانە لە مۆزەخانەی هونەری ئیسلامی له دەوحه پێشکەشکرا.
بە خۆشحاڵییەوە لە وێبینارەکەدا ١٢٨ بهشداربوو لە كۆی ٣١ زانكۆ و پهیمانگا و ڕێکخراو و دهزگای حکومی و ناحکومی له ٩ وڵاتی عێراق و ئێران و یەمەن و سعودیە و بەریتانیا و ئەمریکا و سوید و جەزائیر و ئیسرائیل و لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی ٦ شاردا (سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، کەرکوک، کەلار و دهۆک ) ئامادەبوون.
ئەم وێبینارە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لەلایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف-ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.