وۆركشۆپی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و میدیاكاران بەرێوەچوو
بەبۆنەی یادی 123 ساڵەی ڕۆژنامەگەری كوردی و دروستكردنی پردی پەیوەندی لەنێوان زانكۆو میدیاكاراندا ، وۆركشۆپیكی تایبەت بەریوەچوو.
لە وۆركشۆپەكەدا كه رۆژی 6-5-2021 له هۆتێل تایتانیكی شاری سلێمانی بهڕێوهچوو، هەریەكه لە پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و كارگێڕی و دارایی و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆو ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەرانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی كوردی ئامادەیبوون ، سەرەتا ئارام بكر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ بەخێرهاتنی میدیاكارانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە بینراوو بیستراوو ئەلیكترۆنی كرد و ڕایگەیاند كە زانكۆ وەك دامەزراوەیەكی زانستی بەپێویستی دەزانێت ئەو پەیوەندییەی كەهەیە لەنێوانماندا زیاتر پتەوی بكەین و هاوكارو پشتیوانی یەك بین، هەروەها ئاماژەی دا بەوەی كە زانكۆ هەمیشە دەرگای كراوەیە بەرامبەر بەمیدیاكاران كە دەتوانرێت پیكەوە خزمەت بەبواری خوێندن و زانست بكریت.
پاشان سەرۆكی زانكۆ خۆشحاڵی بە دیدارەكە دەربڕی و كورتە باسێكی لەسەر زانتكۆی پۆلیتەكنیكی سلیمانی پێشكەشكرد بەتایبەتی بیرۆكەی دروستكردنی بەشی تەكنیكی میدیا لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی و كۆلێجی تەكنیكی سلێمانی كە لەئێستادا خاوەنی 17 پسپۆری دكتۆرایە لەبواری ڕاگەیاندن و بەسەدان خوێندكاری پیشەیی پیگەیاندووەو ئێستاش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەبرەوو گەشەسەندندایە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ساڵانە ژمارەیەكی دیاریكراو لەكورسی خوێندنی بكالۆریۆس پێشكەش بە ڕۆژنامەنوسان و میدیاكاران دەكەین لەپێناو پشتیوانی و گەشەسەندنی توانای ڕۆژنامەنوسان و بەدەستهێنانی بڕوانامەی پیشەیی.
سەرۆكی زانكۆ داوای لە ئامادەبووانی وۆركشۆپەكە كرد ئەكادیمیانەو پیشەییانە روماڵی كاروچالاكییەكانی زانكۆبكەن و پێشنیارو ڕەخنەو داوای ئێوە بۆ ئێمە بەهەند وەردەگیرێت و كاری لەسەر دەكەین، ڕایگەیاند پیكەوە دەتوانین تەواوكەری یەكدی بین و ببینە هێزێكی معنەوی بۆ پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو بەشێوەیەكی تەندروست.
پاشان لەلایەن ئامادەبوانەوە چەندین پرسیارو سەرنجی تایبەت خرانە ڕوو، وەلە لایەن سەرۆكی زانكۆوە وەڵام درانەوە.
لەكۆتاییدا هەربەبۆنەی یادی ڕۆژنامەگەری كوردی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە میدیاكارانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كە 30 دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری ئامادەبوون.
هەر بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیشەوە ئامادەبووان بانگهێشتی خوانی بەربانگ كران و پێكەوە بەربانگیان كردەوە.