تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستیپێکرد
سەرەڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان و قەیرانەکان و مه‌ترسییه‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەگەڵ پێداویستی خۆپارێزی و تەندروستی و جێبەجێکردنی سەرجەم رێکارەکان، رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/٤/٢٥ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە زۆربەی کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستیپێکرد.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ لەنزیکەوە چاودێری تاقیکردنەوەکانی خوێندکاران دەکات و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی دەخوازێت و سوپاسی دڵسۆزییان ده‌کات کە شانازین بۆ هەمووان، هەروەها ئومێدەوارە خوێندکارانی خۆشەویست سه‌لامه‌ت و سەرکەوتووبن لەگشت تاقیکردنەوەکاندا.