بەرزو پیرۆزبێت یادی ٤٥ ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
بەبۆنەی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و زانستخوازان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین، کۆمەڵەی خوێندکاران لە تەمەنی زێڕینی رێکخراوەیدا خاوەن مێژووییەکی گەورەو رابردووییەکی پڕشانازییە، کە ئەمەش ئەرکتان قورستردەکات تا بە بەرنامە و ستراتیژی نوێوەوە درێژە بەکاری رێکخراوەییتان بدەن بۆ بەدیهێنانی خەباتی خوێندکاران و خزمەتکردنی زیاتر بە پرۆسەی پەروەردە و خوێندن.
وەك ئاشكرایە خوێندكاران وەرچەرخانی هەموو گۆڕانكارییە دیموكراسی و مەدەنییەكانن بۆیە پێویستە هەمیشە پێشەنگ بن لە پێگەیاندنی کادری داهێنەر لە بوارە جیاوازەکانی زانست و هزردا، چونکە هێزی راستەقینە تەنیا لە زانست و هزردایە، هەروەها گرنگی زیاتر بەتواناشاراوەکانی خوێندکاران بدەن و رێنیشاندەریان بن تا رۆڵی زیاتر بگێڕن لە خزمەتکردنی گەلەکەماندا.
دووبارە پیرۆزە ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، هەر شاد و سەرکەوتووبن.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان
٢٠٢١/٤/٢٥